بزنسەکەت لەگەڵ ماستەرمایند بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری تۆكمە و گەشاوە بكە
ئێمە یارمەتی تاکەکان و دامەزراوەکان دەدەین تا گەشە بكەن لەڕێی ڕاهێنانەوە كە بەشێوەیەكی ناوازە داڕێژراوە، هەروەها ڕاوێژکاریی کرداریی و پێشکەشکردنی چارەسەری واقعی بۆ بزنسەکانتان
ئێمە لە نزیکەوە كار دەكەین لەگەڵ سەرکردە و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەكان بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئاڵنگاری و ئاستەنگەكان و كردنەوەی ئاسۆیەكی نوێ بۆ هێنانەكایەی هەل و دەرفەت لە بوارەكانی كار و پیشەی سەرەكیی
ئەگەر لە بیری فراوان كردنی یان باشتركردنی مەودای كارەكەتدای، یان ئامادەکاری بۆ وەبەرهێنان دەكەیت، ئێمە هاوكارتین بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی پێکهاتە و پەیکەر و پرۆسەكان و سەرچاوەکانت بۆ ئەوەی هاوئاراستە بێت بە ئامانجە ستراتیژییەکانت
ئێمە پشتگیری بەشی سامانە مرۆییەکانت دەکەین بە داڕشتنەوەی پەیکەر و سیاسەت و ستراتیج، لە دامەزراندنەوە تا پارێزگاری وهێشتنەوەی كارمەندان، بەڕێوەبردنی کارایی و پەرەپێدانی کولتووری دامەزراوەیی
ئێمە هاوكارت دەبین بۆ دیزاینکردنی پلانی دارایی واقیعی و پشت بەستوو بە داتا و زانیاری. تیمەکەمان مۆدێلی دارایی ڕوون و تایبەتمەند بونیاد دەنێت، کە پشتگیرە لە وەرگرتنی بڕیار و گەشەی درێژخایەن
هەڵسەنگاندن دەكەین بۆ پەیكەر و سیستەم و کارایی تیمەکانی دارایی و ژمێریاریتان- كەمتەرخەمییەكان دەستنیشان دەكەین، کۆنترۆڵکردنی مەترسییەکان و دەرفەتەکانی باشتربوون دەستنیشان دەكەین
لێهاتوویی کرداریی. پێوەری نێودەوڵەتی. کاریگەریی ناوخۆیی
لە ماستەرمایند، ئێمە پرۆگرامی ڕاهێنان بە سەرکردایەتی پسپۆڕان پێشکەش دەکەین، کە دیزاین کراون بۆ کەسانی پیشەیی و دامەزراوەكان لە عێراقدا بە ئامڕاز و زانیاری و متمانەی پێویست بۆ سەرکەوتن ئەگەر تۆ وەک تاک خولیای گەشەپێدانی پیشەیی خۆت هەیە، یان وەک دامەزراوە هەوڵ دەدەین بۆ بۆ پەرەپێدانی لێهاتن و كارامەییەكانی تیمەکانت، ئەوا پرۆگرامەكانمان دیزاینكراون بۆ جێبەجێكاری كردەیی، كە تێیدا باشترین ڕێوشوێنە پیادەكراوە نێودەوڵەتییەكان و پێداویستیە تایبەتەکانی ژینگەی كاری عێراقی ئاوێتە كراون.
بونیادنانی سیستەمی سامانی مرۆیی بەهێز، تێگەیشتن لە پەرەپێدانی کارمەندان، و باشترکردنی کارایی دامەزراوەیی لە ڕێی پیادەكردنی کاریگەری سامانە مرۆییەکان
شارەزابە لە تاکە ڕاهێنانی پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی وردبینی (ISA) لە عێراق بۆ فێربوونی بنەما سەرەکییەکانی پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی وردبینی، باشترکردنی کوالێتی وردبینی و هاوڕێک بوون لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی پابەندبوونی جیهانی
گرنگی بدە بە توانای سەرکردایەتیت. توانا و لێهاتنەكانت پەرەپێلدە بۆ سەرکردایەتی تیمەکان، بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری و بونیادنانی دامەزراوەی خاوەن کارایی باڵا
هەموو کۆمپانیا گەورەکانی كەرتی تایبەت لە عێراقدا پێویستە لەسەریان كە پرۆگرامی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی دارایی (IFRS) بەکاربهێنن لەکاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە ژمێریاریەکانیدا، بەهۆی یەکخستنی پێوەرەکانەوە، هەموو کۆمپانیاکانی تریش بەم زووانە پێویستیان بە هەمان شت دەبێت. پرۆگرامی ڕاهێنانی ماستەرمایند یارمەتیت دەدات بۆ چۆنیەتی ئامادەكردن و وەرگێڕان و ڕاڤەكردنی داتا داراییەكان بە بەکارهێنانی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی دارایی
بیرکردنەوەی ستراتیژی. چارەسەری کرداریی. کاریگەری سەلمێنراو.
لە ماستەرمایند، ئێمە چارەسەری ڕاوێژکاری تایبەت پێشکەش دەکەین کە یارمەتی دامەزراوەکان دەدات بۆ گەشەکردن، خۆگونجاندن و گەشەكردن لە عێراق و لەدەرەوە
ڕاوێژکارەکانمان تەنها ڕاوێژکار نین – ئەوان کەسانیی پیشەیی هەڵكەوتووی بە ئەزموونی خاوەن بڕوانامەی دکتۆران كە زیاتر لە (١٥) ساڵ ئەزموونیان هەیە لە: دارایی، ژمێریاری، سامانە مرۆییەکان بەڕێوەبردنی دامەزراوەیی هەر کارێک ئەنجامی دەدەین ئامانجێكمان لێی هەیە: پێشکەشکردنی بەهای پێوانەکراوی بەرچاو کە لە سەروی چاوەڕوانییەکانتانەوە بێت.
ئێمە تێدەگەین لە کلتوری بزنس لە عێراقدا و پەیوەستین بە پێوەرە جیهانییەكانەوە
ڕاوێژکارەکانمان خاوەن بڕوانامەی دکتۆران و ئەزموونی کرداریان هەیە لە ژینگەی بزنسی ڕاستەقینەوە
ستراتیجەكانمان دووبارە ناكەینەوە. سەرەتا گوێ دەگرین، دواتر کار جێبەجێی دەكەین
ئێمە کاتێک کارەکەمان بە تەواوکراو دادەنێین کە بەهایەک پێشکەش بکەین، كە ببینرێت و توانای پێوانەكردنی هەبێت
هاوکاری کێمان کردووە
لە ماوەی (١٠) ساڵی ڕابردوودا، تیمەکەمان ڕاوێژکاری ستراتیژی، خزمەتگوزاری دارایی و ڕاهێنانی هەمەچەشنەی پێشکەش بە زیاتر لە (١٠٠) دامەزراوە كردووە لە سەرتاسەری عێراقدا. لە خوارەوە زانیاری هەندێک لەو هاوبەشە سەرەکیانەن کە بە شانازییەوە بە شێوەیەکی پیشەیانە کارمان لەگەڵ کردوون
پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی دارایی و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی گشتگیری دامەزراوەیی بۆ پشتگیریکردنی بڕیاری ستراتیژی و بودجەدانان
ئەنجامدانی پێداچوونەوەی قووڵ بە بەشی داراییدا و سەرکردەیی دەستپێشخەرییەکی سەرکەوتووانەی دووبارە ڕێکخستنەوەی بەڕێوەبردن
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی دارایی پێنج ساڵ بە پابەندبوونی تەواو بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی دارایی (IFRS)
پێشکەشکردنی توێژینەوەی بازاڕسازی ئامانجدار بۆ ڕێنیشاندانی پەرەپێدانی بەرنامە و دابەشکردنی سەرچاوە
پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری پسپۆڕانە لەسەر پێداچوونەوەی گرێبەست و بڕیاردانی وەبەرهێنان، دڵنیابوون لە هاوڕێکی لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەی ستراتیژی
پێداچوونەوەی ڕاپۆرتی دارایی و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی سەربەخۆی بزنس بۆ شیکاری وەبەرهێنان
پشتگیری تیمی پەروەردەیی بە پلانی بزنس و ڕاسپاردەی پێکهاتەیی بۆ باشترکردنی بەردەوامی و پێگەی بازاڕ
دووبارە ڕێکخستنەوەی بەشی ژمێریاری بۆ باشترکردنی ڕاپۆرتی دارایی، کۆنترۆڵی ناوخۆیی و کارامەیی کارگێڕی
دیزاینکردن و پێشکەشکردنی وۆرک شۆپی ڕاهێنانی کاریگەر کە تیایدا تیشک خرایە سەر پلاندانانی دارایی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی دارایی سێ ساڵ لە ئاستی وردبینی و تەواوکردنی هەڵسەنگاندنی گشتگیری بەهای بزنس
جگە لەو پڕۆژە سەرەکیانەی سەرەوە، ئێمە پشتگیری زیاتر لە (١٠٠) دامەزراوەمان کردووە بە ڕاوێژکاری کورت، کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری بە شێوەی تاکەکەسی، یان هەڵسەنگاندنی بێبەرامبەر. ئەمانە بریتی بوون لە کۆمپانیا دەستپێشخەرەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ئەو بزنسانەی کە بەدوای ڕێنمایی خێرا یان بۆچونی پسپۆڕاندا دەگەڕان. ئەگەرچی هەمووی لێرەدا ئەماژەیان پێنەکراوە، بەڵام هەریەکێک لەوانە .ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئێمەیە بۆ پێشکەشکردنی بەها لە هەموو ئاستێکدا – چ لە ڕێگای گفتوگۆی یەک کاتژمێری یان پڕۆژەی ساڵانە
بەم زووانە بۆ هەردوو سیستەمی (ئەندرۆید) و (ئای ئۆ ئێس) بەردەست دەبێت
لە کوێدا ئێمە دەتوانین هاوکارتان بین
لە ماستەرمایند، ئێمە تەنها ڕاوێژکار و ڕاهێنەر نین، بەڵكو تیمێکی پیشەیی خاوەن ئەزموونی باڵا و قووڵین، ئامانجێك كۆمان دەكاتەوە: بەهێزکردنی بزنسەکان لە عێراق بەرەو گەشەکردن، کێبڕکێ و گەشانەوە.
تیمی دامەزرێنەرمان پسپۆڕی ئاست بەرزی دکتۆرا لە چەندین بواردا لەخۆدەگرێت، وەك: دارایی، ژمێریاری، سامانی مرۆیی، بەڕێوەبردنی ستراتیجی و سەرکردەی دامەزراوەیی. هەر یەكێكیان خاوەنی زیاتر لە (١٥) ساڵ ئەزموونی كاركردنە لە کۆمپانیا تایبەتەکان، دامەزراوە گشتییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ڕۆڵیان هەبووە لە چارەسەری کێشە وئاستەنگەکانی كە دێنە ڕێگای كارەكان لە کەرتە جیاوازەکاندا.
هەریەک لە ئێمە ڕێڕەوێكی پیشەیی جیاوازی گرتووە، وەکو بەڕێوەبەری جێبەجێكار، ڕاهێنەر و پەروەرشیار، وردبین، ڕاوێژکاری دارایی، سەرکردەی سامانە مرۆییەکان، بەڵام پێکەوە کۆبووینەوە بۆ بونیادنانی دامەزراوەیەك کە بەهێزترە لە کۆی ئەزموونە پیشەییە كەسییەكانمان.
ماستەرمایند لە بڕوایەکی هاوبەشەوە لەدایکبووە کە بزنسەکانی عێراق شایستەی پشتگیری ئاستی جیهانین لەڕووی کردەیی و ئەخلاقییەوە، کە بە قووڵی ڕیشكی داكوتاوە لە واقعێكی ناوخۆییدا.
یارمەتیدانی دامەزراوەكانە لە عێراقدا بەرەو سەركەوتن، لەڕێی گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ پلانی كردارەكی، مەترسییەکان بۆ دەرفەت و تیمەکان بۆ دامەزراوەی ئاست باڵای كارا
ئەگەر بەدوای ڕاوێژکاری ڕاستگۆ، ستراتیژی و بە ئەزمووندا دەگەڕێیت – ئەوا تۆ لە شوێنە دروستەكەدای، داوای ڕاوێژی بێ بەرانبەر بکە و پەیوەندی بکە بە تیمەکەمانەوە
+964 (770) 140 9466
info@mastermindiraq.com
:ناونیشان
سلێمانی، عێراق